جارێكی تر هۆشیار زێباری دەبرێتەوە بەردەم دادگا

عێراق

17/05/2022     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین-

بەتۆمەتی "سوكایەتیكردن" دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بڕیاریدا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بباتەوە بەردەم دادگا. 

بڕیارەكە دوێنێ دووشەممە بەهۆی "سووكایەتیكردنی بەردەوامی زێباری بە دادگا" لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغداد دەركراوە، دوای ئەوەی نوێنەری یاسایی دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی ناوبراو تۆماركردووە.

هۆشیار زێباری، كاندیدی پێشووی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، دوای دوورخستنەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵی بەهۆی ئەوەی لە گەندەڵی تێوەگلاوە ئەو كاتەی وەزیری دەرەوەی عیراق بووە، بەردەم رەخنەی لە ئەدای دادگا گرتووەو بڕیارەكانی بە نایاسایی و سیاسی ناوزەد كردووە.

بەپێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەر كەسێك بە ئاشكرا سووكایەتی بە دادگا بكات ئەوا بە حەوت ساڵ زیندانیكردن یان گرتن و سەپاندنی سزای دارایی بەسەریدا سزادەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن