شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە

عێراق

18/05/2022     ژمارەی بینراو 713

راچڵەكین –

دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق پێشبینی دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی عیراق بگرێتەوە.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە 21-5-2022، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین لەسووریاوە روو لە ناوچەكانی رۆژئاوای عیراق بكات و دواتر زۆربەی ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆڵبارینەكە لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد دروستدەبێت كە بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن، لەرۆژی یەكشەممەش ناوچەكانی فوراتی ناوەڕاست و باشووری رۆژئاوای وڵات دووچاری خۆڵبارینێكی چڕ دەبنەوە، كە بەهۆیەوە مەودای بینین بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوەو ئەگەریشی هەیە گەشتە ئاسمانییەكان رابگیرێن.

لەماوەی رابردوودا، چەندین شەپۆلی چڕی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی عیراقی گرتەوەو هەزاران هاووڵاتیش بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندروستییان، رەوانەی نەخۆشخانە كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن