عیراق؛ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك ئەنجامدرا

عێراق

19/05/2022     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان ئەنجامدا.

دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبوونی 270 پەرلەمانتار دەستیپێكرد، تیایدا سەرەتا مقدام جومەیلی لەشوێنی مشعان جبوری سوێندی یاسایی خوارد، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو جبوری لەلایەن دادگای فیدرالی بەهۆی بڕوانامەی ساختەوە لەئەندامێتی پەرلەمان دووخرایەوە.

هەر لەو دانیشتنەدا بەدەنگی 263 پەرلەمانتار متمانە لە پارێزگاری سەڵاحەدین سەندرایەوە، پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەتێوەگلانی لەچەند دۆسێیەكی گەندەڵی تۆمەتباركرابوو.

لە بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك ئەنجامدرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن