ژاپۆن هاوکاری دارایی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات

جیهان

20/05/2022     ژمارەی بینراو 193

راچڵەکین-

ژاپۆن بڕیاریدا بۆ بۆ پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا، بڕی ٢،١ ملیۆن دۆلار بۆ پێشکەش بۆ ئۆکراینا بکات.

رافائێل ماریانۆ گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سەردانی تۆکیۆی کرد و، لەگەڵ هایاشی یۆشیماسا وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، کۆبووەوە، هەردوولا رێککەوتن هەماهەنگی نێوانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا لە هێرشەکانی رووسیا، بەردەوامی پێبدەن.

هایاشی، ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی بەڵێنی تەرخانکردنی ٢،١ ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی کردن لە چالاکییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، بۆ پاراستنی ئاسایشی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا، دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن