راچڵەکین-
پسپۆڕێکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات کە هەندێک کەس ڕێجیم و وەرزشیش دەکەن، بەڵام کێشیان دانابەزێت.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری زانستی خۆراک باس لە چوار هۆکاری زۆر گرنگ دەکات کە هەندێ جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش، کۆمەڵێک هاووڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن :
1 - بەکارهێنانی هەندێ دەرمان ، وەک حەپی مەنع ، دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان ، دەرمانی دژە خەمۆکی.
2 - تەمەن : دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی ( % 2 ) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا.
3 - فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام ، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش.
4 - کەمخەوویی و شەونخوونی: نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکییە بۆ دابەزینی ورگ و کێش.
ئەو پزیشکە باس لە هەندیک هۆکاری دیکە دەکات و دەڵێت:"بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غوودەی دەرەقی، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ، کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان ، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، هتد .