محەمەد سەڵاح پەشیمان بوەوە

وەرزش

21/05/2022     ژمارەی بینراو 299

راچڵەكین-

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵ-ە ئینگلیزی لەبارەی لێدوانێكی بەرامبەر ریال مەدرید روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، لێدوانەكە بەپێچەوانەوە لێكدانەوەی بۆ كراوە.

پێشتر محەمەد سەڵاح رایگەیاندبوو،حەزدەكات لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی ریال مەدرید ببێتەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێبكاتەوە.

یاریزانە بەڕەگەز عەرەبەكەی یانەی لیڤەرپووڵ لەوبارەیەوە دەڵێت: "بەداخەوە هەندێك كەس هیواخوازیی منیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید بە هەڵە لێكدایەوە، وەك ئەوەی من ناهەقییەكم بەرامبەر ئەو یانەیە كردبێت".

سەڵاح دەڵێت:" ئێمە باسی بەهێزترین یانە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەین، من لەبەر ئەوەی لە رابردوودا روویداوە هیوام خواستووە رووبەڕوویان ببینەوە".

وتیشی،  یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆر زەحمەت دەبێت، بەو پێیەی رووبەڕووی یانەیەك دەبنەوە كە لە بەهێزترین یانەكانی پاڵەوانێتییەكەی بردووەتەوە و پاریس سانجێرمان، چێڵسی و مانچێستەر سیتی دەركرد.

ساڵی 2018 كاتێك لەیاری كۆتاییدا هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپووڵ لەیاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ-دا بەریەككەوتن، محەمەد سەڵاح بەهۆی پێكانەوە یاریەكەی بۆ تەواونەكراو یانە ئیسپانییەكەش یاریەكەی بەئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی كۆتایی پێهێناو بووە پاڵەوان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن