كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی كازمی پێڵاوو بەرد بارانكرا

عێراق

21/05/2022     ژمارەی بینراو 367

راچڵەكین-

لەكاتێكدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەمەبەستی ئامادەبوون لە ناشتنی تەرمی شاعیری ناودار موزەفەر نەواب لەشاری بەغدا، بەشداری مەراسیمەكەی كرد، بەڵام لەلایەن هاوڵاتیانەوە كاروانی ئۆتۆمبێلەكەی پێلاوو بەردبارانكرا، هەربۆیە بەناچاری مەراسیمەكەی جێهێشت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی موزەفەر نەواب، لەئیماراتەوە گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو لەوێش مستەفا كازمی پێشوازی لەتەرمەكە كرد.

دوێنێ ھەینی شاعیری گەورەی عیراقی، موزەفەر نەواب بەرھەڵستكاری سەرخەستی رژێمی پێشوو لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی فێركاریی شاریقە لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد. موزەفەر نەواب لە ساڵی ١٩٣٤ لەبەغدا لەدایكبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن