راچڵەکین-
بەشێکی تر لە گەنمی نان لەسایلۆی ھەولێر گەیشە ئاشەکان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانییش دەڵێت:" دەکرێت بە ئاردو لە دوو رۆژی داهاتوودا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت".
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئهمڕۆ شهممه 21/5/2022، بەشێکی تر لە گەنمی نان گەیشتە سایلۆی ھەولێر و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بەسەر کارگەی ئاشەکانی ھەولێر دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی بکرێت بە بەشە ئاردی مانگانەی ھاووڵاتییان" .
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:" لە ڕۆژی سێشەممەوە جارێكی تر بەشە ئارد دەگاتە لای بریکارەکانی خۆراك و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت و بەوەش دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک تەواو دەبێت".