رووسیا سزایەكی قورس بەسەر سەرۆكی ئەمریكادا دەسەپێنێت

جیهان

21/05/2022     ژمارەی بینراو 321

بەهۆی بڕیارەكەی مۆسكۆ جۆ بایدن ناتوانێت سەردانی رووسیا بكات

راچڵەكین –

حكومەتی رووسیا لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی بەرامبەر ئەو سزایانەی بەهۆی شەڕی ئۆكراینا لەلایەن ئەمریكاوە بەسەریدا دەسەپێنرێت، بڕیاریدا سزا بەسەر نزیكەی هەزار هاولاتی ئەمریكیدا بسەپێنێت و گەشتكردنیان بۆ خاكی رووسیا لێ قەدەغە بكات، كە یەكێك لەو سزادراوانە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لیستێكی بەناوی 963 هاووڵاتی ئەمریكا بڵاوكردەوە، كە یەكێك لەوانە جۆ بایدن سەرۆكی ئەو وڵاتەیەو هاتنیان بۆناو خاكی رووسیا بەشێوەیەكی هەمیشەیی لێ قەدەغە دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا، دەركردنی ئەو بڕیارەی وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بڕیارێكی هاوشێوەی ئەمریكا ناوبرد، كە لەماوەی رابردوودا دژ بە هاووڵاتیانی رووسیا دەریكردووە، راشیگەیاندووە، كاردانەوەی هاوشێوەمان بەرامبەر هەر بڕیارێكی دوژمنكارانە دەبێت، كە لەلایەن ئەمریكاو هەر وڵاتێكی دیكە دژ بە رووسیا بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا جەختش لەوەشكردووەتەوە كە حكومەتی مۆسكۆ نایەوێت بەریەككەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمریكادا هەبێت، هاوكات دەرگاشی بۆ گفتوگۆی راستەقینە كراوەیە لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش، ئاماژەی بەوەشكردووە كە بڕیارەكانی مۆسكۆ ناچارییەو ئامانج لێی ناچاركردنی واشنتۆنە بۆ گۆڕینی رەفتارەكانی و داننان بە واقیعی نوێی جیۆسیاسی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن