ڤیستیڤاڵی كان
ڕاچڵه‌كین-
ڕێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵی "كان" ی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له فه‌ڕه‌نسا له‌ڕێی تویتێكه‌وه هه‌واڵی دواخستنی ڤیستیڤاڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له وڵاته‌كه‌یان.
له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ڤیستیڤاڵه‌كه بڕیار وابووه له 12 بۆ 13 ی مانگی 5 ی ئه‌مساڵ ڕێكبخرێت به‌ڵام دواخراوه به‌هۆی دۆخی ئێستای فه‌ڕه‌نساوه .
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی له فه‌ڕه‌نسا ئاشكرای كرد له 24 كاتژمێری ڕابردودا 108 مردوی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و به‌مه‌ش تێكڕای ژماره‌ی مردوان گه‌یشتۆته 372 حاڵه‌ت .