بەهۆی خۆڵبارینەوە پشووی فەرمی راگەیەندرا

عێراق

22/05/2022     ژمارەی بینراو 423

راچڵەكین –

بەهۆی خراپی كەشوهەواو هاتنی شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین، حكومەتی عیراق بڕیاریدا سبەی بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، سبەی دووشەممە 23-5-2022،  پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت، جگە لە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.

بڕیارەكەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەكاتێكدایە بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین، زۆربەی ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن