عیراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی رادەگرێت

عێراق

22/05/2022     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین –

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڕیاریدا لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە گەشتە ئاسمانییەكان لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق رابگیرێن، تا ئەوكاتەی رەوشی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 22-5-2022 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە چاوەڕوان دەكرێت سبەی رووی لە عیراق بكات و زۆربەی ناوچەكانی بگرێتەوە، پێشبینی دەكرێت سبەی دووشەممە مەودای بینین كەمببێتەوە، بەو هۆیەشەوە بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق بۆماوەیەكی كاتی رابگیرێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، حكومەتی عیراق بڕیاریدا سبەی بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت، جگە لە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن