فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتەكانی راگرت

عێراق

23/05/2022     ژمارەی بینراو 384


راچڵەكین-

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە چڕەی عیراقی گرتووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

كارگێڕی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی بەغدای گرتووەتەوەو ئاستی بینین بۆ 300 مەتر كەمبووەتەوە، بڕیارماندا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان  لەفڕۆكەخانەدا."

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەداهاتوودا هەر گۆڕانكارییەك رووبدات گەشتیاران و كۆمپانیاكانی گەشتیاری ئاگادار دەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن