راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری بەغدا بڵاویكردووەتەوە، ژنێك پیاوەكەی خۆی سووتاندووەو دواتر پەیوەندی بەهێزە ئەمنییەكانەوە كردووەو وتوویەتی هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانیان تاوانێكی ئاشكراكردووە كە پێشتر وەك رووداوی خۆكوشتنی پیاوێك لەناو ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی حسێنیەی بەغدا تۆماركراوە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، بەهۆی بوونی گومان لەسەر رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە دواتر دەركەوتووە رووداوەكە تاوانكاری بووە نەك خۆكوشتن.
پۆلیسی بەغداد دەڵێ، كاتێك لێكۆڵینەوەیان لەهاوسەری تاوانلێكراو كردووە، دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ كەسێكی تردا تاوانەكەی ئەنجامداوە و پلانەكەیان بەو شێوەیە بووە كە تەرمەكەی بسووتێنن بۆ شاردنەوەی جێ پەنجەی تاوانەكەیان:" پشتن بەستوو بەدانپێدانانی تۆمەتبارەكە، توانرا تۆمەتباری دووەم بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت."