راچڵەکین-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ئاسمانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی ئاساییبوونەوەی ماوەیی بینین کەمبوونەوەی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین، ئاسمانی فرۆکەخانە بەڕووی گەشتە ئاسمانی یەکاندا کراوەتەوە و بەپێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان بە شێوەی ئاسایی بەردەوامن.
ئەمڕۆ بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینی چڕەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دووجار راگیران.