جارێكی تر گەشتە ئاسمانییەكان لەهەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر راگیران

کوردستان

24/05/2022     ژمارەی بینراو 300

راچڵەكین-

هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەولێر رایدەگەیەنن، بەهۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین لە ئاسمانی هەردوو فڕۆكەخانە،  فڕۆكەخانەكان بەڕووی گەشتەكاندا داخراون، لەكاتی ئاساییبوونەوەی كەشوهەوا گەشتەكانیان ئاسایی دەبنەوە.

فڕۆكەخانەی سلێمانی روونیكردووەتەوە "بەهۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەی بینین، جارێكی دیكە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگیرانەوە، لە كاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە بەپێی خشتەی دیاریكراو گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە."

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی چڕیی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی ئاستی بینینەوە، بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە راگیراون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن