هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا

عێراق

24/05/2022     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغداد و هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی ڤیكتۆریا لەناو فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی.

بە وتەی سەرچاوەكە، هێرشەكە لەلایەن یەك فڕۆكەوە بووە و نەیتوانیوە بچێتەناو بنكە سەربازییەكەوە تەنها دەور و بەری بنكەسەربازییەكەی بۆردوومان كردووە.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویكردووەتەوە، لەكاتی هێرشەكەدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی فڕۆكەخانەكە لێدراوە، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن