وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشكراكرا

کوردستان

24/05/2022     ژمارەی بینراو 767

راچڵەكین-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكرێت.
 
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرابوو دابەشكردنی مووچە چەند رۆژێك پێش بخرێت، بۆیە لە پێنجی حوزەیران دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئێستا 550 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە گەڕانەوەی داهاتی نەوت تەواو دەكرێت.

لە هەرێمی كوردستاندا یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، كە 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن. حكومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، كە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن