سكرتێری تایبەتی سەدام حسێن كۆچی دوایی كرد

عێراق

24/05/2022     ژمارەی بینراو 329


راچڵەكین-

حامد یوسف حەمادی، وەزیری پێشووتری رۆشنبیری عیراق و سكرتێری تایبەتی سەدام حسێن لەتەمەنی 87 ساڵیدا لە وڵاتی ئیمارات كۆچی دوایی كرد.

حەمادی  ساڵی 1953 لەدایكبووە، لەسەردەمی رژێمی بەعسدا وەزیری رۆشنبیری و سكرتێری تایبەتی سەدام حسێن بووە، رۆژی 1ی ئایاری 2003 دەستگیركرا، رۆژی 12ی نیسانی 2012 ئازادكرا.

هەرچەندە دادگای باڵای تاوانەكان لەعیراق لە ئایاری 2011 بەتاوانی كۆمەڵكوژی بارزانییەكان، سزای 17 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند، بەڵام تەنها ساڵێك دوای زیندانیكردنی ئازادكرا بەپاساوی ئەوەی هیچ تۆمەتێكی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن