مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

کوردستان

25/05/2022     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین-

هەردوو شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێرو لەلای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25ی ئایاری 2022  بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، شاندی مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
ئەم كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دێت بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەكان لە 22ـی ئایاری 2022 لە شاری سلێمانی، كە تیایدا بە جیا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان. عومەر سەید عەلی، لە بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌ و سەركردایەتیی ئەو لایەنانە كۆبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن