رووداوێكی نوێی تەقەكردن لەئەمریكا 19 كوژراوی لێكەوتەوە كە زۆربەیان خوێندكارن

جیهان

25/05/2022     ژمارەی بینراو 253

راچڵەكین-

بەگوێرەی دوایین ئامار كە بڵاوكراوەتەوە، لەڕووداوی تەقەكردنەكەی ناو خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لە شارۆچكەی ئۆفاڵدی لە تەكساس-ی ئەمریكا، 19 كەس ( خوێندكارو مامۆستا) كوژراون.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، تەقەكەرەكە ناوی (سلڤادۆر رامۆس)ەو تەمەنی 18 ساڵ بووە، بە دوو چەكەوە دزەی كردووەتە ناو خوێندنگەكەو دەستڕێژی گوللەی كردووەو لەئاكامدا 17 خوێندكار كە تەمەنیان لەنێوان (5-11) ساڵدا بووە، لەگەڵ دوو مامۆستا كوژراون.

سلڤادۆر رامۆس

 

پۆلیسی تەكساس بڵاویكردووەتەوە، رامۆس، پێش ئەو هێرشە چەكداریە، نەنكی خۆی كوشتووەو، دواتر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، دواجار لەناو خوێندنگەكەداو لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسدا كوژراوە.

 ئۆتۆمبێلەكەی رامۆس

 

رامۆس لەكاتی چوونە ناو خوێندنگەكە

 ئیرما گارسیا- مامۆستا/ قوربانی رووداوەكە

ئیڤا میرێلێس- مامۆستا / قوربانی رووداوەكە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن