سلێمانی.. پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت

کوردستان

25/05/2022     ژمارەی بینراو 170

راچڵەكین –

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەكانی عیراق، دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن (ناوشار) دەستپێدەكات و چەند بانكێكیش بۆ پێدانی پاداشتەكە تەرخان دەكات.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ 25-5-2022، ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارنەكانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە " ئاگاداری سەرجەم ئەو كەسانە دەكەین كە ڕۆژی دەنگدان وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاریان كردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ناوشار)، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 29-5-2022، دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن كە لە گرێبەستەكەیان دیاریكرابوو.
 
تێبینی: 

١- پێویستە كەسەكە خۆی ئامادەبێت یا بریكارداری  یاسایی .  
 
٢-ناسنامەیەكی ناساندنی فەرمی پێبێت،وە بۆ كەسێك بریكارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندكراوی دادنوسی بریكارداریەكەی پێبێت .  

٣- كارتی_بایۆمتری دەنگدانی كەسەكە خۆی پێبێت (كە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی كارمەندبوونی لێ پێشكەشكردبوو وەریبگرێتەوە).   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن