میسی تووڕەو نیگەران دەبێت

وەرزش

27/05/2022     ژمارەی بینراو 250

لیۆنێل میسی

راچڵەكین –

لێدوانێكی خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسیلۆنا لەبارەی میسی، ئەو یاریزانە تووڕەو نیگەران دەكات.

دوای ئەوەی خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسیلۆنا رایگەیاندبوو، وازهێنانی لیۆنێل میسی لە ریزەكانی بارساو چوونی بۆ پاری سانجێرمان، بەهۆی یاسای یاریكردنی خاوێن نەبوو، بەڵكو بەهۆی ئەو گرێبەستە گەورەیە بوو كە یانە پاریسەییەكە پێشكەشی باشترین یاریزانی جیهانی كردبوو، ئەو لێدوانە كاردانەوەی میسی لێكەوتەوەو نیگەرانی خۆی دەربڕی.

میدیاكانی ئیسپانیا لەسەر زاری لاپۆرتا بڵاویانكردەوە، هەموومان دەمانویست میسی لە ریزەكانی بارسا بمێنێتەوەو گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە، بۆئەوەی تا كۆتایی تەمەنی وەرزشیی خۆی، لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بمێنێتەوە.

سەرۆكی یانەی بارسیلۆنا ئاماژەی بەوەشكردبوو، چوونی میسی بۆ پاریس سانجێرمان بەهۆی مەرجەكانی یاسای یاریكردنی خاوێن نەبوو، بەڵكو بەهۆی ئەو گرێبەستە گەورەیە بوو كە یانە پاریسەییەكە پێشكەشی میسی كردبوو، كە وایكرد ئەو یاریزانە نەتوانێ رەتیبكاتەوە.

ئەم لێدوانەش بووەتە هۆی توڕەبوونی میسی و بە لێدوانێكی ناڕاستی وەسفكردووە، لەوبارەیەوە رادیۆی كادینا سیر-ی ئیسپانی بڵاویكردووتەوە، میسی و كەس نزیكەكانی نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر ئەو لێدوانەی لاپۆرتا دەربڕیوەو داوایان لێكردووە چیتر قسەی هەڵبەستراو لەسەر ناودارترین یاریزانی تۆپیی جیهان بڵاونەكاتەوە.

میسی لە هاوینی 2021 ریزەكانی بارسیلۆنای جێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ نوێنەكردەوەو بەو هۆیەشەوە بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرنسییەوە كرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن