كه‌عبه‌ی پیرۆز
ڕاچڵه‌كین-
ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی نیوس ویك-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا تیشكی خستۆته سه‌ر زانیاریه‌كانی محمد پێغه‌مبه‌ر ی ئیسلام درودی خوای لێبێت یه‌كه‌م كه‌س بووه ڕێنمایی موسوڵمانانی كردوه كه خۆیان خاوێن ڕابگرن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا دا، ئه‌م ڕاپۆرته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌م ڕێنماییانه‌ی پێغه‌مبه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌یه كه بۆ ئێستا پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندبن پێیه‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته به ناونیشانی" ئایا نوێژ یه‌ته‌نها توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕوبه‌ڕوی په‌تای جیهانی ببێته‌وه؟ ته‌نانه‌ت محمد درودی خودای لێ بێت بۆچونێكی دیكه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، دكتۆر كریگ كۆنسیدین نوسه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌یه و 17 ی ئه‌م مانگه بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا نوسیویه‌تی" پسپۆڕانی به‌رگری له‌ش وه‌ك دكتۆر ئه‌نتۆنی و فۆتشی و چه‌ندین پزیشكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن مانه‌وه له ماڵه‌وه و خۆ كه‌ره‌نتینه كردن باشترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڤید 19"
ده‌شڵێت" ده‌زانن كێ پێشنیاری پاكوخاوێنی تاك و مانه‌وه له ماڵه‌وه‌یداوه له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا كردوه؟ محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام 1300 ساڵ به‌ر له ئێستا و ئه‌و كاته‌ی ئه‌و هیچ زانیاری له‌باره‌ی بابه‌تی په‌تای بكوژ نه‌بووه ڕێنموی موسوڵمانانی كردوه له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تادا چ كارێك بكه‌ن."
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی" ئه‌وكاته‌ی تاعون له شوێنێك بڵاوبویه‌وه سه‌ردانی مه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ی ئێوه تیایدا بڵاوبۆه‌وه ئه‌وه جێی بهێڵن و بڕۆن و كه‌سانی توشبوو ده‌بێت له كه‌سانی ته‌ندروست جیا بكرێنه‌وه"
له‌م ڕاپۆرته‌دا نیشك خراوه‌ته سه‌ر داواكاری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌باره‌ت به پاكوخاوێنی و فه‌رمویه‌تی" پاكوخاوێنی به‌شێكه له ئیمان" و داوایكردوه دوای هه‌ستان له خه‌و ده‌ست بشۆردرێت چونكه كه‌س نازانێت له‌كاتی نوستندا چی به‌ر ده‌ستان كه‌وتووه و پێش خواردن ده‌ست بشۆردرێت و دوای نانخواردنیش به هه‌مان شێوه"
ئه‌م نوسه‌ره ده‌شڵێت" نوێژكردن و مانه‌وه به ته‌نها له ماڵه‌وه و دوركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه په‌تای تیادایه باشترین چاره‌سه‌ر نییه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڤید 19 له ئێستادا؟"