پرسیاری بیركاری ئاشكرا دەبێت و بەهۆیەوە تاقیكردنەوەكان دوادەخرێن

عێراق

02/06/2022     ژمارەی بینراو 358

ئەرشیف

راچڵەكین-

وەزارەتی پەروەردەی عیراق بەھۆی دزەپێكردنی پرسیارەكانی بابەتی بیركاری، تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێیەمی ناوەندیی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی بڕیاری لیژنەی ھەمیشەیی تاقیكردنەوە گشتییەكان سەربە وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێیەمی ناوەندیی لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، جگە لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە و ھاتووە "بڕیارەكە دوای ئەوە دراوە كە پرسیارەكانی بابەتی بیركاری پۆلی سێیەمی ناوەندیی دزەی پێكراوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە".

راشیگەیاندووە، لیژنەیەك لە وەزارەتی پەروەردە پێكدەھێندرێت، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە بكات و راشیگەیاندووە بەپێی یاسا لێپرسینەوە دەكرێت لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لەوبارەیەوە كەمتەرخەمبوون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن