راچڵەکین-
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، حەیدەر عەبدولڕەزاق، یاریزانی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عیراق، لە نەخۆشخانە لە بەغدای پایتەخت کۆچی دواییکرد.
حەیدەر عەبدولڕەزاق، رۆژی 2ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له به‌غدا هێرشكرایه سه‌ری و برینداركرا و توشی خوێنبه‌ربونی ناوه‌كی بوو.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز، بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە حەیدەر عەبدولڕەزاق، یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له نه‌خۆشخانه‌ی "الجمله" له به‌غدای پایته‌خت له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه کۆچی دواییکرد.
حەیدەر عەبدولڕەزاق، یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی كه رۆڵی گرنگی هەبوو له بردنه‌وه‌ی جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق له ساڵی 2007دا.