راچڵەکین-
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەرکی سەرەکی حکومەت و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانە بەگشتی، پارێزگاری لە سامانی ئاو بکەن و بەفیڕۆی نەدەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کۆبووەوە.
لە سەرەتادا وەوەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕاپۆرتێکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی وەزارەت و بەرنامە و پلانەکانیان بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خستەڕوو گرنگی و بایەخێکی زۆر بە بووژاندنەوە و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەرووبوومی ناوخۆیی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە هەموو هەوڵێک بخەینەگەڕ لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراک و پشتگیریکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی و بەرهەمی جووتیارانی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەموو سەردانەکانمان بۆ وڵاتانی دەرەوە و کۆبوونەوەمان لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتانە، يەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانمان ، گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بووە بۆ بەرووبوومی ناوخۆیی.
سەرۆکی حکومەت دەشڵێت:" هەروەها باسمان لە گرنگیی بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و بایەخدان بە بەنداوەکان و گلدانەوەی ئاو و دروستکردنی بەنداوی نوێ کرد، چونکە بەنداوەکان جگە لە سوودی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی کارەبا، دەکرێ وەک پڕۆژەی گەشتوگوزاریش سوودیان لێ وەربگیرێت. بۆیە ئەرکی سەرەکی حکومەت و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانە بەگشتی، پارێزگاری لە سامانی ئاو بکەن و بەفیڕۆی نەدەن".