چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاو بە ئاراستەی پێكهێنانی حكومەت دەنێت

عێراق

16/06/2022     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین –

چوارچێوەی هەماهەنگی، لیژنەیەك بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان پێكدەهێنێت بەمەبەستی هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.

ئێوارەی ئەمڕۆ 16-6-2022، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆبوونەوەو لەراگەیەندراوێكیشدا بڵاویانكردەوە، چەندین بابەتی ئەمنی و سیاسییان تاوتوێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، بڕیاریاندا لیژنەیەكی دانوستانكار پێكبهێنن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزو لایەنە نیشتمانییەكان.
 
 چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەوەكردووەتەوە كە سوورن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاریی نیشتمانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن