پوتین: دژی ئەندامێتی ئۆكراینا نین لە یەكێتی ئەوروپا

جیهان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین-

سەرۆكی رووسیا دەڵێت، وڵاتەكەی دژایەتی بەئەندامبوونی ئۆكراینا نییە لەیەكێتی ئەوروپاو هەڵوێستیان لەو بارەیەوە روونە.

ڤلادیمیر پوتین، لەوتارێكدا كە لە ٢٥هەمین كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پێترێسبورگ پێشكەشیكرد لە بارەی پرسی ئەندامێتی ئۆكراینا لە یەكێتی ئەوروپا، رایگەیاند: "یەكێتی ئەوروپا، وەك ناتۆ، رێكخراوێكی سەربازیی نییە. وەك هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشكرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناكات".

سەرۆكی رووسیا، باسی لەوەش كرد، كۆمەڵێك دەنگۆ هەن دەربارەی ئەوەی كە رووسیا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات، وتیشی: "ئەم بانگەشانە لە زاری سیاسەتمەدارە نابەرپرسەركان و بەرپرسە باڵاكانیشەوە بیستراوە. ئێمە بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە. هەر كاتێكیش وەڵامیان بدەینەوە راستەوخۆ دەڵێن 'رووسیا هەڕەشە دەكات'. ئێمە هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە كەس ناكەین. بەڵام پێویستە هەمووان بزانن كە ئێمە خاوەنی چین و لە پێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەكەماندا ئامادەین چی بەكاربهێنین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن