پۆمپیۆ زانیاری نوێ لەسەر كوشتنی سولەیمانی بڵاودەكاتەوە

جیهان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین-

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، یەكێك لە هۆكارەكانی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران، تێوەگلانی بووە لەداڕشتنی پلانی كوشتنی 500 هاوڵاتی ئەمریكی. 

مایك پۆمپیۆ، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە لەبارەی هۆكاری سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە ووتی:" حكومەتی ئەمریكا بۆیە قاسم سولەیمانی كوشت بۆ ئەوەی شكست بەو پیلانە بهێنێت كە كوشتنی ٥٠٠ ئەمریكی بوو". ئەوەشی خستەڕوو لەلایەن ئێران-ەوە هۆشدارییان پێگەیشتبوو كە ئەگەر حكومەتی ئەمریكا سولەیمانی بكوژێت، ئەم دۆخە شەڕێكی لێدەكەوێتەوە.

پۆمپیۆ بە ئاماژە بەوەی كە ئەمریكا لە مێژە كار بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی لە عیراق و هاووڵاتییانی لە سووریا دەكات، گوتی: "ئەمریكا چاودێری جموجۆڵەكانی سوپای قودس-ی دەكرد تاوەكو دەرفەتی لەچالاكی خستنی سولەیمانی بۆ رەخسا".

لە ٣ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە ئاكامی ھێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكا، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كوژران.

دواتر ئێران لە هەشتی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا بە مووشەكی بالیستی دوو بنكەی ئەمریكای لە عێراق كردە ئامانج. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن