یەكێتی ئەوروپا: رووسیا جیهان دووچاری برسیەتی دەكات

جیهان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 279

راچڵەكین –

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا، بەتوندی هێرش دەكاتە سەر رووسیاو رایدەگەیەنێت، مۆسكۆ بەهۆی رێگریكردن لە هەناردەكردنی گەنمی ئۆكراینا، تەواوی جیهان رووبەڕووی مەترسی و برسیەتی دەكات.

جۆزیب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، رایگەیاند: جەنگی رووسیا لەدژی ئۆكراینا بووەتە هەڕەشەیەكی راستەقینە لەسەر تەواوی جیهان و مەترسی دەكرێت شەپۆلێكی برسیەتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

وتیشی:" لەپێناو رێگریكردن لە دوچاربوونی جیهان بە برسیەتی، پێویستە بەپەلە هاوكاری ئۆكراینا بكرێت بۆئەوەی بتوانێت بەرهەمی گەنم هەناردە بكات".

بۆریل داواشی لە رووسیا كرد، جگە لەرێگەپێدان بە ئۆكرانیا بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی گەنمەكەی بۆ دەرەوە، هاوكات خۆیشی دەست بە هەناردەكردنی گەنم و پەیینی كیمیایی بۆ وڵاتانی جیهان بكاتەوە، بەو پێیەی سزا سەپێنراوەكانی سەر مۆسكۆ، هەناردەكردنی دانەوێڵەو پەیین ناگرێتەوە.

بەهۆی شەڕی نێوان رووسیاو ئۆكراینا، كە دوو گەورە وڵاتی بەرهەمهێنەری دانەوێڵەن لەسەر ئاستی جیهان، رێژەی هەناردەكردنی گەنم لەو دوو وڵاتەوە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە نرخەكەی لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن