شاندێكی ئەمنی عیراق گەیشتە كەركوك

عێراق

21/06/2022     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین-

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی، بەسەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتە پارێزگای كەركووك.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری فەرماندەی ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی، لیوا ساڵح عامری گەیشتووەتە پارێزگای كەركووك.

ئاماژەبەوەشكراوە، ئامانج لەسەردانەكە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركووك و ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاندەكە لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كەركووك، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێوشوێنانە دەكات كە لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە لە پارێزگای كەركووك لەشەڕی دژبە داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاكە گیراونەتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن