ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا چەندی پێویستە؟

جیهان

21/06/2022     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین –

بانكێكی ئەوروپا مەزەندە دەكات پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ئۆكرایناو گەڕاندنەوەی بۆ سەردەمی پێش شەڕی رووسیا، زیاتر لە یەك تریلیۆن یۆرۆی پێویست بێت.

فێرنر هویر، بەڕێوەبەری بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری فرانكفۆرت-ی ئەڵمانیا، رایگەیاند: ئەو ژمارانەی لەبارەی تێچووی ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا بڵاودەكرێنەوە، ورد نین و لەسەر بنەمایەكی دروست نەخەمڵێندراون، بەڵكو راستییەكەی ئەوەیە تێچووی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتەو نەهێشتنی شوێنەواریی وێرانەكانی شەڕ، پێویستی بە زیاتر لە یەك تریلیۆن و 100 ملیار یۆرۆ هەیە.

وتیشی:" هێرشەكانی سوپای رووسیا، بەشێك لە ناوچەكانی ئۆكراینای بەتەواوەتی وێران كردووە، كە هەندێك لە شارەكان پێویستییان بەوە هەیە سەرلەنەوێ بنیاتبنرێنەوە".

بەڕێوەبەری بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپا، كە لایەنی قەرزپێدانی یەكێتی ئەورپایە، داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە كرد، لەدوای كۆتایی هاتنی شەڕیەكە، رۆڵی سەرەكیی لە ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا ببینن و دەستی یارمەتی و هاوكاری بۆ ئەو وڵاتە درێژ بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر باس لەوەدەكرا پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا، پێویستی بە زیاتر لە 600 ملیار دۆلار هەیە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش داوایان لە ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا كردبوو، پارە بلۆككراوەكانی رووسیا لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەیان خەرجبكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن