راچڵەكین-
بۆ پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سنووری شەقامی سەرەكیی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی 373 ملیۆن دیناری داوە.
شارەوانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆریی جیاكراوەی 119ی كەڵەكن لە ژێر شەقامی سەرەكیی هەواری شارەوە بۆ گەڕەكی كانی سپیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.