"رەنگە لەم مانگەدا نرخی كرێی موەلیدە بۆ ئەمپێرێك بگاتە 22 هەزار دینار"

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین-

سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی پێدانی كارەبای موەلیدە و گرانیی گازوایلەوە رەنگە زۆرترین نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لە پارێزگای دهۆك بگاتە 22 هەزار دینار.
 
هەكار هرووری، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای دهۆك رایگەیاند:"رەنگە لەم مانگەدا زۆرترین نرخی كرێی موەلیدە بۆ ئەمپێرێك بگاتە 22 هەزار دینار. ئەو نرخەیش بەپێی كاژێرەكانی پێدانی كارەبا و نرخی گازوایل دیاری دەكرێت." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوە دا كە ئەم مانگە تاوەكو ئێستا كارەبای موەلیدە رۆژانە 11-12 كاژێر هەبووە. هەروەها گازوایلیش گران بووە، ئەوەیش وادەكات ئەم مانگە كرێی كارەبای موەلیدە زۆر بێت.
 
هەكار هرووری باسی لەوە كرد كە موەلیدەكان ڤۆڵتییە كەم ناكەنەوە، بەڵام پلەی گەرمی كاریگەریی لەسەر ڤۆڵتییە هەیە. هەر خاوەنی موەلیدەیەكیش ڤۆڵتییە كەم بكاتەوە سزا دەدرێت.
 
چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باس لەوە دەكرێت كە هەندێك لە خاوەنی موەلیدەكان داوا لە هاوبەشان دەكەن جۆری جۆزەكانیان بكەنە جۆرێكی نوێ كە جۆرە نوێیەكە كارەبای كەمتر لەوە رادەكێشێت كە لێی نووسراوە.
 
سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای دهۆك وتی: "هیچ موەلیدەیەك و ئێمەیش داوامان لە هاووڵاتییان نەكردووە جۆزەی نوێ ببەستن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن