راچڵەکین-
تیمی بایۆمەتری پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە تۆماری بایۆمەتری لە (٢٠٢٢/٦/٢٣) تا (٢٠٢٢/٨/١) دەوەستێت.
تیمی بایۆمەتری سلێمانی مووچەخۆرانی پارێزگاکە ئاگاداردەکاتەوە کە تا ئێستا تۆماری بایۆمەتریان نەکردوەو ئەیانەوێت سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری، لە ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٦/٢٣) تا (٢٠٢٢/٨/١) تۆماری بایۆمەتری دەوەستێت بەمەبەستی کار پێکردنی سیستەمی نوێی تۆماری بایۆمەتری.
تیمەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە سەردانی بنکەکانی تۆمار نەکەن تا دوای بەرواری (٢٠٢٢/٨/١) .