وەزارەتی پەروەردە پلانی وەرگرتنی خوێندكاران لە پەیمانگە حكومییەكان ئاشكرا دەكات

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 438

راچڵەكین –

وەزارەتی پەروەردەی حكومەت یهەرێمی كوردستان، پلانی وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە پەیمانگە حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 ئاشكرا دەكات و لەرۆژی 26ی ئەم مانگەش فۆڕمی وەرگرتن دابەشدەكرێت.

لە گشتاندنێكدا كە بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، ئاراستەی سەرجەم پەیمانگەكانی حكومی كردووە، تێیدا پلانی وەرگرتنی خوێندكارانی لە پەیمانگەكانی كۆمپیوتەر، هونەرەجوانەكان و پەروەردەی وەرزشی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریكردووە.

بەپێی پلانەكە، پێویستە تاوەكو رۆژی 28-8-2022، سەرجەم داتاو زانیارییەكانی خوێندكاران لە قۆناغی (1-5) لە سیستەمی ئەلیكترۆنی (E-parwarda) تۆماركرابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن