راچڵەکین-
بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە لیژنەکەیان بەدواداچوونیان کردووه بۆ کوالێتی بەنزینە (800) دینارییەکە و خه‌ڵکی پسپۆڕیان بانگ کردووه بۆ تێست کردن و به‌دواداچوون، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بده‌ینه هاووڵاتییان که ئه‌و به‌نزینه به‌ته‌واوه‌تی ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت و هیچ کێشه‌و گیروگرفتێکی نییه بۆ هاوڵاتیان یاخود نا.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" ئه‌و پسپۆڕ و شارەزایانەی که سه‌ر به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه یان ئه‌و تاقیگه‌یانه‌ی سه‌ر به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن دڵنیاییانداوه سەبارەت بە باشی کوالێتی ئەو بەنزینە، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له تاقیگه‌کانی تری ناحکومیدا ئه‌نجامه‌که‌مان وه‌رنه‌گرتوەته‌وه چونکه به‌ڕاستی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت له‌سه‌ری".
دەشڵێت:" به‌بڕوای ئێمه نرخی به‌نزین له 800 دیناردا جێگیر ده‌بێت و زیاتر دانابه‌زێت بۆ خوارتر که پێویست بوو به 690 دینار بێت. "
ئاماژەی بەوەشکرد:" له‌ڕاستیدا ئێمه سه‌ره‌تا گومان هه‌بوو له‌وه‌ی که ئایا ئه‌م به‌نزینه به چ شێوازێک ده‌هێنرێت و به چ شێوازێک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، دواتر ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان کۆبوینەوە که لایه‌نی فه‌رمی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یه باسیان له‌وه کرد به‌شێوازێکی زانستی ئه‌م کاره ده‌که‌ن، چونکه له پێشوتردا بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینی موحه‌سه‌ن به‌نزینی نۆرماڵ له گه‌ڵ مادده‌ی نه‌فتاو و به‌شێک له مادده‌ی کیمیایی وه‌کو ئیسانۆڵ و میسانۆڵ تێکه‌ڵ ده‌کراو پێیان ده‌وت موحه‌سه‌ن ئه‌مه له‌هیچ شوێنێکی دنیادا نییه ته‌نها به‌نزینی نۆرمال و سۆپه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له دوای به‌دواداچوونه‌کانمان که خه‌ڵکانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا به‌دواداچوونیان کردووه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک باسیان له‌وه کرد له دوای تێست کردنی ئه‌م به‌نزینه 800 دینارییه گونجاوه بۆ به‌کارهێنان، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه کواڵیتیه‌که‌ی زۆر زۆر جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و به‌نزینه‌ی که به بازرگانی ده‌هێنرێته ناوه‌وه چونکه ئه‌وه‌یان به ستانده‌ردی جیهانییه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌خوارتره له‌و ستانده‌ره. "
بڕیاردەرەکەی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان ئاماژە راشیگەیاندووە" به بڕوای ئێمه بەنزینەکە به‌و شێوازه خراپ نییه که نه‌توانرێت به‌کاربهێنرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچوونمان کردووه و قسه‌مان کردووه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانی پارێزگاکاندا تێستیان کردووه و ئه‌نجامی تێسته‌کانیشیان بۆ لیژنه‌ی ئێمه ناردووه و بڵاویشیان کردووەته‌وه که ئه‌مه گونجاوه بۆ به‌کارهێنان، هەرچەندە له دوای به‌کارهێنان هاووڵاتییان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌شێکی زۆری ئه‌م به‌نزینه ده‌بێت به غاز و به‌شێکی ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه کاریگه‌ری کردووەته سه‌ر ئوتۆمبێله‌کانیان و توشی کێشه بوون، به‌ڵام ئێمه له چاودێریکردنی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌و کێشه‌یه بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام به‌ڵام له‌ڕووی زانستیه‌وه گونجاوه. "
" له ڕاستیدا ئه‌و نرخه (800) دینار نرخی هه‌رزان نییه وه‌کو ده‌بینین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوو جۆر نرخی داناوه، سێهه‌م جۆریش بازرگانه‌کان ته‌حه‌کومی پێوه ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له‌بواری هێنانی به‌نزیندا کارده‌که‌ن یه‌که‌م، ئه‌وه‌یه یه‌ک ملیۆن لیتر به‌نزین له پاڵاوگه‌ی کاره‌وه ده‌پاڵورێت که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه 22 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ دابین ده‌کات ئه‌مه به 690 دینار ده‌فرۆشرێت ئه‌گه‌ر هه‌رزان بووایه، ده‌بووایه به 690 دینار بێت نه‌ک 800 دینار بێت، دووه‌میان ئه‌وه‌ی نرخی 800 دیناره به‌بڕوای ئێمه کە هه‌رزان نییه ئه‌مه یه‌کێکی تره له‌هۆکاره‌کان که خه‌ڵک ده‌چێت سه‌ره بۆ به‌نزینی 690 دیناره‌که ده‌گرێت، کوالێتی و ئۆکتانیشی به‌رزتره له‌و 800 دینارییه، سێهه‌م جۆر که به‌نزین له به‌نزینخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرۆشرێت ئه‌وه‌یه که بازرگانه‌کان هێناویان له‌ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ده‌فرۆشرێن ئه‌مه‌ش دیسان نرخێکی به‌رزتری هه‌یه به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی ده‌فرۆشرێت ئه‌مه هۆکاره بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ناساقامگیریه هه‌بێت و هه‌م نادڵنیایی هه‌بێت له‌بازاڕی به‌نزیندا. "