پێش جەژن مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

25/06/2022     ژمارەی بینراو 1990

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ( راچڵەكین)ی راگەیاند، پێش جەژن مووچەی 14 وەزارەت و شوێن دابەشدەكرێت و ئەو وەزارەتانەی دەمێننەوە، راستەوخۆ دوای جەژن مووچەیان پێدەدرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بێت، لەسەرەتای مانگی داهاتوو، تا رۆژێك پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت((تەندروستی، پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، هێزی زێرەگانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن، وەزارەتی كاروباری شەهیدان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییە سیاسییەكان و وەزارەتی پەروەردە) .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن