راچڵەکین-
جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پێش جەژن مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
ھێڤیدار ئەحمەد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پێش جەژن مووچەی مانگی ٦ی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ هات، جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، ئەولەویەتی کاری حکومەت دابەشکردنی مووچەیە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن کاتی دابەشکردنی مووچە رابگەیەنێت.