یانەی وەرزشی هەولێر
راچڵەكین –
یانەی وەرزشی هەولێر لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عیراق، ریزەكانی بە دوو یاریزانی بەرازیلی تۆكمەو بەهێز دەكات.
دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ هەردوو یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی (هیلیۆ مۆنتێرۆ و بڕۆنۆ ئۆلیڤیرا) واژۆكردو لە وەرزی نوێی خولی نایابی عیراق، بە درێسی یانەكەیان یاری دەكەن.
یانەی وەرزشی هەولێر، كە لەخولی رابردووی نایابی عیراق ئاستێكی خراپی پێشكەشكردو بە كۆكردنەوەی تەنها 44 خاڵ، لەریزبەندی 12ی خولەكەدا مایەوە، بۆ وەرزی داهاتووی خولەكە هەوڵی بەهێزكردن و تۆكمەكردنی ریزەكانی دەدات، بەئومێدی گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی و ركابەریكردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكان.