مووچەی ٦ وەزارەت و شوێن دابەشدەکرێت

ئابوری

02/07/2022     ژمارەی بینراو 437

راچڵەكین-

دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممە مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 2-7-2022 مووچەی هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەس و کاری کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییە سیاسییەکان و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

رۆژی پێنجشەممە 30-6-2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستیپێکرد و تا رۆژی 7-7-2022 مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن