کەسانی بەتەمەن
ڕاچڵه‌كین-
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام هۆشداری ده‌درێت كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه ئه‌گه‌ری توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆره.
له‌ن باره‌یه‌وه دكتۆر زانا ئەحمەد پسپۆڕی هەناو ده‌ڵێت" وەک چۆن گەوهەرەکانتان لە زێڕ و زیو کون بە کون دەشارنەوە، ئاوا ئەم ماوەیە کەسە بەتەمەنەکانتان بشارنەوە، ئاخر ئەوان گەوهەری ڕاستەقینەی ئێوەن، تا لە دەستیان نەدەن، قەدریان نازانن. ئەم دونیایە ئەگەر مانایەکی بۆ مابێتەوە، بەهۆی ئەوانەوەیە."
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"ئەوان بەهۆی تەمەنیان و بەهۆی ئەوەشەوە کە زۆربەیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بەرگرییان زۆر لاوازە، بۆیە بەرگەی ئەم جۆرە نەخۆشییانە ناگرن. بەپێی داتا‌کان، لەناو ئەوانەی تووشی کۆڕۆنا دەبن، ڕێژەی مردن لە کەسانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ ٠،٢٪یە، لەوانەی ٧٠-٨٠ ساڵن ٨٪ و لەوانەش کە سەرووی ٨٠ ساڵن ١٥٪یە."
بۆیە وا باشە نەیەڵن لە ماڵ بچنە دەرەوە، لە ماڵدا ژووریان بۆ جیا بکەنەوە، (تەنها لەم ماوەیەدا) سەریان لێمەدەن، وەگەرنا ئەگەر هەیە لەدەستیان بدەن.