سلێمانی؛ كەسێك گیانی لەدەستدا

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 393

راچڵەكین-

لەئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ لەشاری سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستداو دووانی تر برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای بارهەڵگر لە فولكەی نزیك هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو دووانی تر برینداربوون.

وتیشی، سەرجەمی قوربانیانی رووداوەكە خەڵكی سوریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن