لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێگا بە فڕۆكەیەكی ئێرانی نەدرا بنیشێتەوە

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 273

وێنەی ئەو فڕۆکەیەی بڕیاربوو لە ورمێوە بێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر . وێنە؛ عەلی ئەرسەلانی - فارس نیوز


راچڵەكین-

بەرپرسانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، مۆڵەتیان بەفڕۆكەیەكی ئێرانی نەدا، لە فڕۆكەخانەكە بنیشێتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆكەیەك لە ورمییەوە هاتووەتە ئاسمانی هەولێر، بەڵام لەبەرئەوەی پێشتر ئێمەیان لەو گەشتە ئاگادارنەكردووەتەوە و هیچ مۆڵەتێكی فەرمی و نوێنەریان نییە، رێگەمان نەداوە فڕۆكەكە بنیشێتەوە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

وتیشی:"لەبەرئەوەی پێشتر ئێمە بە فەرمی لە هاتنی ئەو فڕۆکەیە ئاگادارنەکراوینەوە، رێگەمان نەدا فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە، چونکە پێشتر ئاگادارمان کردبوونەوە کە دەبێت نوێنەریان لە فڕۆکەخانەی هەولێر بێت و مۆڵەتی فەرمییان بۆ ئێمە هێنابێت، بەڵام داواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکراوە، لەبەرئەوە رێگە نەدرا فڕۆکەکە بنیشێتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن