توركیا كوژرانی سەربازێكی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێكی هێزی پیادەی ئەو وڵاتەی لەناوچەی ئۆپراسیۆنی(چنگ-قفڵ)ی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند. 

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،لە ئاكامی دەستڕێژی گولـلەی گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لەهەرێمی كوردستان، سەربازێكی سوپای ئەو وڵاتە بەناوی(سەرهات باڵ) كوژراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن