راچڵەکین-
وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاری لێخۆشبوونی رسوماتى پشتگیرى دەرچوون، بۆ بەشە ڤێتەرنەرى و کشتوکاڵییەکان دەركرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (٩٩٢) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٧/٤)، ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە وەرگرتنى رسوماتى پشتگیرى بڕوانامەى دەرچون، بۆ دەرچوانى بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، بەمەبەستى سەرپەرشتى کردنى پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتى تایبەت کە لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو داواى هەلى کار و دامەزراندن دەکەن.
بڕیارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێ کردن و پاڵپشتە بە کۆنوسى ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٢٢)ى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت و پشت بەستن بە بڕگەى (٩)ى بڕیارى ژمارە (٨٦)ى ساڵى (٢٠١٦) ى ئەنجومەنى وەزیران.