دینە لەهاوسەرەكەی جیابوەوە

هەمەڕەنگ

05/07/2022     ژمارەی بینراو 1152

راچڵەكین-

خانمە هونەرمەند " دینە" هەواڵی جیابوونەوەی لە " بەهرام"ی هاوسەری راگەیاند و داوا دەكات بەڕێزەوە بڕیارەكەیان قبوڵ بكرێت.

دینە لە ستۆری لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی: "دوای گۆڕینەوەی گفتوگۆیەكی هێمن و پێگەیشتوانە، من و بەهرام بڕیارە سەختەكەی جیابوونەوەمان دا".

ئاماژەی بەوەشكردوە: "ئەو بڕیارەی كە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە رابردوو و داهاتووی یەكتر داومانە، بە پێویستمان زانی پێتانی رابگەیەنین و چاوەڕوانیشمان لە هەموو لایەك ئەوەیە كە بە هەمان شێوە لەسەر بنەمای رێز لێمانی قبوڵ بفەرموون".

دینە خەڵكی رانیەیە و زیاتر لە ساڵێك بەر لە ئێستا هاوسەرگیریی لەگەڵ بەهرام كرد كە فۆتۆگرافەرە و پێشتر وێنەكانی بۆ گرتووە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن