راچڵەکین- کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر ئۆتۆمبێلێکی دۆج کە بە خێراییەکی زۆر رۆشتووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری لەدەروازەی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحرکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆجی تایبەت بەخێراییەک ڕۆیشتوە کەنزیکبوە لە ٢٠٠ کم لەکاتژمێرێکدا، کاتێک گەیشتووەتە پێچە بازنەییەکەی سەرئەندەر پاس، کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە. دەشڵێت، دوای ئەوە خۆی کێشاوە بە شۆستە و راگرەکان و لە دەرەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسی دیکەش زۆر بەسەختی برینداربوون، جگە لەوەی زیانێکی ماددی زۆر بەر رێگا و ئۆتۆمبێلەکەش کەوت.