راچڵەكین-
بەپێی دوایین ئامارەكان، 381هەزار و 598كەس لە 168 وڵاتی جیهاندا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)بوون.
ماڵپەڕی "CSSE" دوایین ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردوەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە تا ئێستا، 16هەزار و 559كەس لە سەرتاسەری جیهاندا، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.هاوكات 101 هەزارو 806 كەس چاكبوونەتەوە.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، لەڕووی زۆری ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ، ئیتاڵیا لە ریزبەندی یەكەمدایە و تا ئێستا، شەش هەزار و 77 كەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئیتاڵیاش وڵاتی چین، بە سێ هەزار و 281 قوربانی لە ریزبەندی دووەمدایە.